دەستگیریی ١٦ فەلەستینی بە تۆمەتی چالاکی تیرۆریستی

وتەبێژی سوپای ڕژیمی زایۆنی لە دەستگیریی ١٦ فەلەستینی بە تۆمەتی ئەنجام دانی چالاکیگەلی تیرۆریستی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپای ئەو ڕژیمە ١٦ فەلەستینی‌یان لە ناوچەکانی یەهوودا و سامەرا قوڵبەست کردووە.

ناوبراو لە لێدوانێکی پێکەنێن‌هێنەردا ئیدعای کرد کە ئەو کەسانە بە تۆمەتی چالاکیگەلی تیرۆریستی دەستگیر کراون.

شایانی باسە، ڕژیمی زایۆنی بە بێ بڵاوکردنەوەی هیچ جۆرە بەڵگە و دیکومێنتێک و تەنیا بە تۆمەت لێدانی بێ بنەما، ئەو ١٦ کەسە فەلەستینییەی دەستگیر کردووە.

News Code 24798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =