ڕەخنەی ئەردۆغان له بێدەنگیی ئەمریکا هەمبەر بە دۆسیەی خاشقجی

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە بێدەنگیی ئەمریکا هەمبەر بە دۆسیەی کوشتنی "جەماڵ خاشقجی" گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی لە بێدەنگی و هەڵوێستی ناپراتیگیی ویلایەتە یەکگرتووەکان هەمبەر بە کوژرانی جەماڵ خاشقجی، رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی سعوودی، گرت.

ئەردۆغان بە کەناڵی دەوڵەتیی TRTی ڕاگەیاند کە لە بێدەنگیی ئەمریکا هەمبەر بە کوژرانی خاشقجی تێ ناگات و وتی: کەسێک کوژراوە، بێبەزەییانەی کوژراوە و هەر بەو هۆیە ئێمە خوازیاری ڕوون کردنەوە لەوبارەیەین. کوژرانی خاشقجی کوشتنێکی ئاسایی نییە.

جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووس و ڕەخنەگری سعوودی لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵی هەتاویدا پاش چوونی بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ لە لایەن تیمێکی تایبەتیی سعوودی کوژراو و تەرمەکەی شوێن‌بزر کرا.

بەرپرسانی ئەمریکی لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند کە سەبارەت بە پرسی خاشقجی لە بەرپرسانی سعوودی دەکوڵنەوە، بەڵام بەو پێیەی عەرەبستان هاوپەیمانی ستراتژیکی ویلایەتە یەکگرتووەکانە دژی گەمارۆدرانی سەرکردایەتی ئەو وڵاتەن، تەنانەت ئەگەر محەمەد بێن سەلمانی جێنشینی سعوودی لەو جەنایەتەش ئاگادار بووبێت.

News Code 24795

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =