حزبۆڵا ده‌توانێت ڕۆژانه‌ ۲۵۰۰ مووشه‌ک له‌ ئیسڕائیل بدات

به‌رپرسێکی پێشووی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند که‌ حزبۆڵای لوبنان ده‌توانێت له‌ ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره‌ شه‌ڕێک ڕۆژانه‌ ۲۵۰۰ مووشه‌ک به‌ره‌و ئامانجه‌ ئیسڕائیلییه‌کان به‌ته‌قێنێته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، عاموس گه‌لعاد، سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیک و سه‌رۆکی پێشووی لێژنه‌ی سیاسی ئه‌منی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ هێزی حزبۆڵای لوبنان له‌ ئێستادا لێدوانی دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: حزبۆڵای لوبنان ده‌توانێت له‌ ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره‌ شه‌ڕێک ڕۆژانه‌ ۲۵۰۰ مووشه‌ک به‌ره‌و ئامانجه‌ ئیسڕائیلییه‌کان به‌ته‌قینێته‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها دانی پێدا ناکه‌ که‌ سیستمی مووشه‌کی زایۆنییه‌کان ناتوانێت مووشه‌که‌کانی حزبۆڵای لوبنان پووچه‌ڵ بکاته‌وه.F

News Code 24793

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =