هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌ر ده‌که‌ین

ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی پارلمانی عێراق له‌ وڵامی قسه‌کانی ترامپ وتی: هێزه‌کانی تۆ له‌ عێراق ده‌ر ده‌که‌ین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، حه‌سه‌ن که‌ریم که‌عبی سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی دۆناڵدت ترامپ بۆ جێگیر کردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا لێدوانی تووندی دا.

ئه‌و ئاماژه‌ی کرد: عێراق شوێنێک بۆ هێرش و چاودیڕی هیچ وڵاتێک نییه‌ و ناشبێت. هه‌موومان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین بۆ کۆتایی هێنان به‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌مریکا له‌ عێراق.

که‌عبی زیادی کرد: ترامپ جارێکی دیکه‌ لێدوانی نایاسایی داوه‌، ئه‌ویش دوای دیدار له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، ئه‌و ئه‌مڕۆش قسه‌ی ناشایستی کرد و وتی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ دژایه‌تی وڵاتێکی دیکه‌ له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: هه‌موومان ده‌بێت هه‌ستین به‌ به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ر شانمان و ڕێگه‌ نه‌ده‌ین عێراق ببێته‌ شوێنێک بۆ چاودێڕی وڵاتێکی دیکه‌. پارلمانی عێراق ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ په‌یمانی ڕێککه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و ئه‌مریکاییه‌کان له‌م وڵاته‌ ده‌ربکرێن.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ دوێنێ شه‌و ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه‌ تاکوو چاودێڕی چالاکییه‌کانی ئێران بکه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: بنکه‌یه‌کی زۆر باش و قیمه‌تی له‌ عێراق ساز کراوه‌ و له‌م شوێنه‌وه‌ ده‌توانین هه‌موو ناوچه‌که‌ کۆنترۆڵ بکه‌ین. ئێمه‌ هێزه‌کانمان له‌ عێراق جێگیر ده‌که‌ین تاکوو هه‌ر که‌س بیه‌وێت له‌ دوای چه‌کی ناڤۆکی بوو، ئێمه‌ زووتر پێی بزانین.

News Code 24792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =