ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گانی داعش له‌ سه‌لاحه‌دین

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گاکانی داعش له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی میهر له‌ یه‌وم سابع،  هێزه‌کانی سوپای عێراق توانییان له‌ نوێترین ئۆپراسیۆنی خۆیاندا بنکه‌ و مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ پاریزگای سه‌لاحه‌دین بکه‌نه‌ ئامانج.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی سه‌لاحه‌دین توانییان له‌ ناوچه‌ی ئه‌لعه‌له‌م له‌ ناوچه‌ی جه‌به‌ل مه‌کحول، ئه‌و مۆڵگانه‌ی داعش تێکبشکێنن.

News Code 24789

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =