کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د

ڕۆژنامه‌یه‌کی سعوودی له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی له‌ کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عێراق هه‌واڵی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی عه‌کاز له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی تووندی کردووه‌ که‌ به‌ هه‌موو توانییه‌وه‌ وڵامی هه‌ر گرووپێک ده‌داته‌وه‌ که‌ بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د بکاته‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان ڕۆژی پێشوو ئاماژه‌یان دابوو که‌ ۳ مووشه‌کی گراد له‌ لایه‌ن سوپای ئه‌م وڵاته‌وه‌ پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ڕوو له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د گیرابوو.

له‌ ئێستادا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌ جێگیر کراون.

هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئه‌م هێرشه‌ بڕیار بوو به‌ مووشه‌کی ئێرانی ئه‌نجام بێت و ئێران به‌رپرسه‌ له‌م کاره‌. 

به‌ پێی لێدوانی ئه‌م که‌سه‌ ئاگاداره‌، ئه‌مریکا داوای کردووه‌ که‌ به‌رده‌وام چاودێڕی ده‌وروبه‌ری بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د بکرێت.

News Code 24788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =