عێراق مڵکی باوکی تۆ نییه‌

ئه‌ندامێکی پارلمانی عێراق سه‌ر به‌ گرووپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق قسه‌کانی ترامپ بۆ جێگیر کردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م وڵاته‌ی به‌ توندی ئیدانه‌ کرد و وتی: عێراق مڵکی باوکی تۆ نییه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، حه‌سه‌ن سالم، ئه‌ندامێکی پارلمانی عێراق سه‌ر به‌ گرووپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق قسه‌کانی ترامپ بۆ جێگیر کردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م وڵاته‌ی به‌ توندی ئیدانه‌ کرد.

ئه‌و ڕوو له‌ ترامپ وتی: عێراق مڵکی باوکی تۆ نییه‌. ڕێگه‌ ناده‌ین به‌ هیچ له‌ونێک هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ وڵاتی ئێمه‌ بمێننه‌وه‌.

سالم سه‌رسووڕمانی خۆیی له‌ قسه‌ سووکه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئاست عێراق ده‌ربڕی و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ ڕێگه‌ به‌ ئه‌مریکا ناده‌ین که‌ له‌ عێراق بۆ چاودێڕی کردنی وڵاتێکی دیکه‌ سوود ببات.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ دوێنێ شه‌و ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه‌ تاکوو چاودێڕی چالاکییه‌کانی ئێران بکه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: بنکه‌یه‌کی زۆر باش  له‌ عێراق ساز کراوه‌ و له‌م شوێنه‌وه‌ ده‌توانین هه‌موو ناوچه‌که‌ کۆنترۆڵ بکه‌ین. ئێمه‌ هێزه‌کانمان له‌ عێراق جێگیر ده‌که‌ین تاکوو هه‌ر که‌س بیه‌وێت له‌ دوای چه‌کی ناڤۆکی بوو، ئێمه‌ زووتر پێی بزانین.

News Code 24786

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =