قسه‌کانی ترامپ مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌

وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ جێگیر کردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق که‌ چاودێڕی ئێران بکات، وتی: ئه‌مه‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌وڵه‌تی به‌غدایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌ قسه‌کانی ترامپ بۆ جێگیر کردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق کرد و وتی: قسه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ جێگیر کردنی هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ عێراق که‌ چاودێڕی وڵاتی ئێران بکه‌ن، مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ به‌غدا.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م قسانه‌ بژارده‌ی زۆر سه‌خت ده‌خاته‌ به‌رده‌م عێراقییه‌کان.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ دوێنێ شه‌و ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه‌ تاکوو چاودێڕی چالاکییه‌کانی ئێران بکه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: بنکه‌یه‌کی زۆر باش له‌ عێراق ساز کراوه‌ و له‌م شوێنه‌وه‌ ده‌توانین هه‌موو ناوچه‌که‌ کۆنترۆڵ بکه‌ین. ئێمه‌ هێزه‌کانمان له‌ عێراق جێگیر ده‌که‌ین تاکوو هه‌ر که‌س بیه‌وێت له‌ دوای چه‌کی ناڤۆکی بوو، ئێمه‌ زووتر پێی بزانین.

News Code 24785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =