هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه‌

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ جه‌ختی کرد که‌ هێزه‌کانیان له‌ سووریا ده‌کشێننه‌وه‌ و له‌ عێراق جێگیر ده‌کرێن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ جه‌ختی کرد که‌ هێزه‌کانیان له‌ سووریا ده‌کشێننه‌وه‌ و له‌ عێراق جێگیریان ده‌که‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی پڕۆژه‌ یاسایه‌ک دژایه‌تی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا و ئه‌فغانستانی کرد.

ترامپ له‌مباره‌وه‌ وتی: نزیک به‌ ۲ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ سووریان، به‌و پێیه‌ی دواین ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش له‌ حاڵی ئازاد بوون دایه‌، پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستی پێ کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی ئه‌مریکا دوای کشانه‌وه‌ له‌ سووریا له‌ عێراق جێگیر ده‌بن و به‌شێکیشیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵات.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا که‌ واشنتۆن سه‌رقاڵی ساز کردنی بنکه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌ عێراقه‌ که‌ شوێنه‌که‌ی زۆر باش هه‌ڵکه‌وتووه‌ و ده‌توانێت چاودێڕی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بکات.

News Code 24784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =