بۆ بەرز کردنەوەی توانای بەرگری لە هیچ هێزێک ناترسین

وەزیری بەرگری وتی: بۆ بەرز کردنەوەی توانی بەرگریمان لە هیچ وڵات و هێزێک ترسمان نییە و بە دلێری و هاودڵی نەتەوە، دەوڵەت و لاوان و بەستێنی زانستی وڵاتمان درێژە دەدەینە پێشکەوتنەکانمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی سوپا، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، وتی: لە چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دەیەی پێنجەمی شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامی جێژن دەگرین کە زیاتر لە ڕابردوو ئاسەوارەکانی لە سەر هەموو نەتەوەی ئێران و جیهان ئاشکرا بووە.

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی شۆڕش، وتی: پێشکەوتنەکانی ئێران لە بوارە جیاوازەکانی زانستی، پیشەیی، تەکنیکی، کۆمەڵایەتی، زانستی مرۆڤی و پزیشیکی لە ئەو دەستکەوتانەیە. بۆ هەمووان دیارە کە بەرچاوترینی ئەو پێشکەوتنانە، لە سۆڵامێری و نۆڵامێری لە بواری بەرگری و هێزە چەکدارەکان ڕووی داوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە فەرمانبەرانی سوپا خۆیان فیدایی شۆڕش، نیشتمان، خەڵک و وڵایەتی فەقێ، زیادی کرد: بە بەرەکەتی شۆڕشی ئیسلامی، وڵاتمان خاوەن سوپایەکی حزبوڵڵایی، شۆڕشی، کارامە و بە وتەی فەرماندەی گشتی تەواوی هێزەکان، (شەجەرەی تەیبە)یە کە بە هەبوونی فەرماندە و فەرمانبەرە وڵایی، بە ئیمان و جیهادییەکان لە بواری جیاوازەکان پێک هاتووە و خۆیان بە فیدایی شۆڕش، نیشتمانی ئازیز، خەڵک و وڵایەتی فەقێ دەزانن.

ئەمیر سەرتیپ حاتەمی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نمانەی یەکێتی، هاودڵی و بەڕێوەبەرایەتی جیهادی لە وڵات زانی و جەختی کرد، هێزە چەکدارەکان توانیویانە لە سەردەمە جیاوازەکان لە بوارگەلی زانستی، تەکنیکی، ڕەزمی و پشتیوانی لە دۆخە دژوارەکان بپەڕنەوە و بگەنە لووتکەی سەرکەوتن.

ئەمیر سەرتیپ حاتەمی جەختی کرد: نەتەوەی ئازیزی ئێران دڵنیا دەکەینەوە کە بۆ بەرگری لێیان و نیشتمان و ئارامانەکانی ئیمام و شەهیدان و لە پەیڕەو کردنی فەرمانی گەورەی ڕێبەری یەک بست نایێینە دواوە و بۆ کردەوەیی کردنەوەی بەڵێنەکانمان و بۆ بەرز کردنەوەی توانی بەرگریمان لە هیچ وڵات و هێزێک ترسمان نییە و بە دلێری و هاودڵی نەتەوە، دەوڵەت و لاوان و بەستێنە زانستییەکانی وڵات درێژە دەدەینە پێشکەوتنەکانمان.

News Code 24779

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =