ڕەوتی جێگرکرانەوەی سوپای عێراق لە کەرکووک دەستی پێکرد

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند کە لە سەر فەرمانی عادڵ عەبدولمەهدی جێگرکرانەوەی دووبارەی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە پارێزگای کەرکووک لە بری هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە دەسپێکی ڕەوتی جێگرکرانەوەی دووبارەی هێزەکانی سوپای عێراق لە جێ جێی پارێزگای کەرکووک هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی سوپای عێراق دەچنە جێی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەو پارێزگایە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە بڕیاری جێگرکرانی سوپای ئەو وڵاتە لە کەرکووک لە سەر فەرمانی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

News Code 24777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =