پێدەچێ بەغدادی لە هاوێری دیرەزۆر بێت

بەرپرسێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ئەگەر بوونی سەرکردەی داعش لە هاوێری پارێزگای دیرەزور هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العربیه"، لیلڤی عەبدوڵڵا وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی سەربازیی دیرەزوری سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی لێ دەکرێت، ڕایگەیاند کە بە ئەگەری زۆرەوە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە هاوێری ناوچەی بۆغاز لە پارێزگای دیرزورە.

ڕاشیگەیاند: کۆنتڕۆڵی ناوچەیەکی چکولە بە ڕووبەری ٤ کیلۆمەتری دووجا لە هاوێری بەغدا هێشتا بە دەستی تیرۆریستانی داعشە و پێدەچێت کە بەغدادی لەوێ بێت.

پێشتر ڕاگەیاندنەکان لە گەمارۆدرانی بەغدادی لە سووریا هەواڵیان دابوو.

News Code 24776

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =