توانای سەربازیی ئێران بەرزترە لە ئیسرائیل و ئەمریکا

کاتژمێرێک لەوە پێش مالپەڕی هەواڵگریی ڕژیمی زایۆنی بە ئاماژە بە ڕوونوێنی لە مووشەکی نوێی ئێران، جەختی کرد کە لەوە بەدوا ئێران لە سونگەی سەربازییەوە لە تەلئاڤیڤ و واشنتۆن سەرترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، ماڵپەڕی هەواڵگریی ڕژیمی زایۆنی ناسرا بە "دبکا" ئاشکرای کرد کە ئێران لە سونگەی سەربازییەوە لە ئێسرائیل و ئەمریکا سەرترە.

دبکا لە درێژەدا دەڵێت: ئێران چەکی نوێی بەرهەم هێناوە کە دەبێتە هۆی زلهێزیی لە بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە ڕوونوێنیی موشەکی نوێی "هوەیزە"ی ئێران کراوە و هاتووە: ئەو هەنگاوە وەڵامی پراتیگیی ئێران بە تاقیکاریی موو‌شەکی لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیل لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو و هەروەها بە بۆنەی چلەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بووە.

شایانی باسە وەزیری بەرگریی ئێران چەند رۆژ لەوە پێش مووشەکی تایبەتیی هوەیزەی بەرهەمی پسپۆڕانی ناوخۆیی ڕوونوێنی کرد.

News Code 24775

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =