ده‌ستگیریی تیرۆریسته‌کان له‌ سه‌لاحه‌دین/ته‌قینه‌وه‌ی ۶۸ بۆمب له‌ ئه‌نبار

ده‌ستگیر کردنی تیرۆریسته‌کان له‌ سه‌لاحه‌دین و ته‌قینه‌وه‌ی ۶۸ بۆمب له‌ پارێزگای ئه‌نبار گرنگ ترین هه‌واڵه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراقن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق به‌رده‌وامن له‌ ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆیان له‌ دژی تیرۆریسته‌کان له‌ ناوچه‌ جۆراجۆره‌کانی عێراق.

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق توانیانه‌، ۲ که‌س له‌ ئه‌ندامانی تیرۆریستی داعش له‌ سامڕا له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌ستگیر بکه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق توانیانه‌ به‌ هۆی کارێکی هه‌واڵگری ورد و ئه‌منی ئه‌م تیرۆریستانه‌ له‌ ناوچه‌ی عه‌باسییه‌ ده‌ستگیر بکه‌ن.

هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق ئاماژه‌ی دا که‌ ۶۸ بۆمبی چیندراوی داعشییه‌کانیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار دوای دۆزینه‌وه‌، ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

News Code 24772

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =