شەڕڤانانی کوردی سووریا زیاتر له‌ ۸۰۰ چه‌کداری بیانیان دەستگیر کردووە

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕیاگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و چه‌کداره‌ بیانیانه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا ده‌ستگیر بوونە گەیشتووەتە زیاتر له‌ ۸۰۰ که‌س .

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، شان ڕۆبێرسۆن، وته‌بێژی پێنتاگۆن وتی: زیاتر له‌ ۸۰۰ تیرۆریستی بیانی که‌ خه‌ڵکی ۴۰ وڵاتن له‌ ئاستی جیهان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا ده‌ستگیر بوون.

ئه‌مریکا پێشتر داوای له‌ وڵاتانی بیانی، به‌ تایبه‌ت فڕه‌نسا کردبوو که‌ ئه‌و چه‌کدارانه‌ی خه‌ڵکی وڵاتانی دیکه‌ن و له‌ سووریا ده‌ستگیر بوون، ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان بکرێنه‌وه‌ و ده‌ست به‌جێ له‌م وڵاتانه‌ دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.

ئه‌مه‌ له‌ حالێک دایه‌ که‌ فه‌ڕه‌نساش ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌یه‌ تاکوو ئه‌و شارۆمه‌ندانه‌ی که‌ فه‌ڕانسه‌وین و ته‌ڤڵی داعش بوون له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان وه‌ربگرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش گۆڕنکاری له‌ سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسا دایه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌ کوردییه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ داعشییه‌کان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وانیان له‌ که‌مپه‌کان ڕاگرتووه‌ که‌ زۆربه‌یان خه‌ڵکی وڵاتانی بیانین، به‌ڵام وڵاته‌کانیان ئاماده‌ نین که‌ ئه‌م داعشیانه‌ به‌ تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هێزه‌ کوردییه‌کان هۆشداریان داوه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ نه‌توانن له‌وه‌ زیاتر ئه‌م که‌مپانه‌ کۆنترۆڵ بکه‌ن، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر تورکیا بیه‌وێت هێرش بکاته‌ سه‌ کوردی سووریا.

بڕیار وایه‌ که‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ لێکبده‌نه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌نجامی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا تاوتوێ ده‌کرێت.

News Code 24771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =