به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، جاناتان ولاسکۆ، باڵوێزی ڤێنزۆئێلا له عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که ته‌ڤڵی خوان گوایدۆ، سه‌رۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته ده‌بێت.
ئه‌و له‌مباره‌وه پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه ته‌نیا لایه‌نی خه‌ڵک، یاسانی بنه‌ڕه‌تی و کۆنگره‌ی نیشتمانی ڤێنێزۆئیڵا ده‌بین، گوایدۆ مافی ڕه‌وای ئه‌وه‌ی هه‌یه که سه‌رۆک کۆماریی ڤێنزۆئێلا بە ده‌ستەوە بگرێت.
ولاسکۆ هه‌روه‌ها نیکۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆک کۆماری ڤێنزۆئێلای به پێشێل کردنی هێڵه سووره‌کان تاوانبار کرد.
شایانی باسه که نزیک به ۱۱ ڕۆژ به‌ر له ئێستا خوان گوایدۆ، سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتمانی ڤێنزۆئێلا به پشتیوانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌یه و داوای له ده‌وڵه‌تی مادۆرۆ کرد هه‌رچی زووتره له سه‌ر کار لابچێت.
گوایدۆ هه‌روه‌ها له سوپای ڤێنزۆئێلا داوای کرد تاکوو ته‌ڤڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته بن.
هاوکات ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندن به گوایدۆ پیشه‌ی نه‌وتی ڤێنزۆئێلای گه‌ماڕۆ داوه.
بۆچوونی ئێوە