دوایین زانیاری لەسەر دۆسیەی خاشقجی

لێکۆڵەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆسیەی کوژرانی جەماڵ خاشقجی بە کۆتایی گفتوگۆکانی خۆی لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە، تورکیای بەجێ هێشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، سەفەری ئەگنس کالامارد لێکۆڵەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆسیەی کوژرانی جەماڵ خاشقجی، لە تورکیا کۆتایی هات.

ئەگنس کالامارد هەفتەی ڕابردوو بە ئامانجی گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کردبوو.

کالامارد هیوادار بە گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی عەرەبستانیش بوو بەڵام ڕیاز لە ئەم پێوەندییەدا هاوکاری نەکردووە.

بەرپرسانی تورکیا ئیزنی گوێ گرتن بە گرتە دەنگییەکەی کوژرانی خاشقجیان داوەتە لێکۆڵەری نەتەوە یەکگرتووەکان.

بە پێی نووسراوی ئەلجەزیرە، هێشتا نادیارە ڕاپۆرتێک کە کالامارد سەبارەت بە کوژرانی خاشقجی ئامادەی دەکات دەبێتە هۆی گوشار هێنانی کۆمەڵگەری جیهانی دژی عەرەبستان یان نا.

News Code 24768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =