ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ سه‌ر دیاری کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سووریا

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ڕێکخستنی ناوچه‌یه‌کی ئه‌من له‌ باکووری سووریا به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌کان به‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت ڕایانگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا و تورکیا له‌ سه‌ر بڕێک بابه‌ت، به‌ تایبه‌ت دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مانه‌وه‌ له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف، ئه‌ویش به‌ ئامانجی ڕێگری کردن له‌ کاریگه‌ری ئێران به‌ سه‌ر سووریا.

به‌ پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌، بڕیار وایه‌ له‌ ناوچه‌یه‌ک به‌ ناوی ناوچه‌ی ئه‌من بۆ پشتیوانی له‌ ئه‌منیه‌تی تورکیا ساز بکرێت. ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ شوێنێک ده‌بێت که‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکای تێدا نییه‌ و هیزه‌ کوردییه‌کان له‌ چه‌کی قورس داده‌ماڵڕێن.

News Code 24767

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =