گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا و ئه‌رووپا ته‌نگی به‌ خه‌ڵکی سووریا هه‌ڵچنیوه‌

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ سه‌ر سووریا بووه‌ته‌ هۆی ئازاری خه‌ڵکی سووریا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، فه‌یسه‌ل میقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ میانه‌ی به‌شداری کردن له‌ کۆنفڕانسی سوورییه‌کانی بریتانیا جه‌ختی کرد: گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ سه‌ر سووریا بووه‌ته‌ هۆی ئازاری خه‌ڵکی سووریا.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو کۆنفڕانسێک سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئابووری سووریا له‌ بروکسێل به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

مێقداد جه‌ختی کرد: وڵاتانی ڕۆژئاوایی نه‌یانتوانیوه‌ له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ داواکارییه‌کانی خۆیان بسه‌پێنن و خه‌ڵکی ئازای ئێمه‌ش هه‌رگیز چۆک بۆ گوشاره‌کان داناده‌ن.

News Code 24765

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =