هێرشی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سوپای سووریا

به‌رپرسێکی سه‌ربازی سوپای سووریا ڕایگه‌یاند که‌ هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ی سه‌کرییه‌ له‌ ڕۆژئاوای بوکه‌ماڵ هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر یه‌کینه‌یه‌کی سوپای سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سانا، فڕۆکه‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ ناوچه‌ی سه‌کرییه‌ له‌ ڕۆژئاوای بوکه‌ماڵ هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر یه‌کینه‌یه‌کی تۆپخانه‌یی سوپای سووریا.

ئه‌م هێرشه‌ دوێنێ شه‌و کاتژمێر ۱۱:۳۰ خوله‌ک ئه‌نجام بووه‌ و که‌ له‌م هێرشه‌دا ۲ سه‌ربازی سووری بریندار بوون.

دوابه‌دوای ئه‌م هێرشه‌ی فڕۆکه‌ ئه‌مریکاییه‌کان پاشماوه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ی باغۆز هێرشیان کردووه‌ ته‌ سه‌ر بنکه‌ چاودێڕییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌.

سانا زیادی کرد: یه‌کینه‌کانی سوپای سووریا هێرشی داعشییه‌کانیان به‌رپرچ داوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی تیرۆریسته‌کان کوژرا و بریندار بوون.

سوپای سووریا ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه‌ تاکوو هێڵی به‌رگری سووریا له‌ به‌رنابه‌ر گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان لاواز بکات.

News Code 24762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =