ئه‌و مووشه‌کانه‌ی ڕوو له‌ بنکه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق گیرا بوون

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ چه‌ندین مووشه‌کیان پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ڕوو له‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ عێراق گیرابوو.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیه‌تی عێراق ئاماژه‌ی دا که‌ چه‌ندین مووشه‌کیان پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ڕوو له‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ عێراق گیرابوو.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌: هێزه‌کانی عێراق له‌ میانه‌ی گه‌شت لێدان توانیانه‌ ۳ مووشه‌کی گراد له‌ به‌رزاییه‌کانی ناوچه‌ی دۆڵاو بدۆزنه‌وه‌. ئه‌م مووشه‌کانه‌ ڕوو له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د گیرابوون که‌ هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کانی تێدا جێگیر بووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌ عێراقییه‌کان ئه‌م مووشه‌کانه‌یان ۱۵ خوله‌ک به‌ر له‌ ته‌قینه‌وه‌ پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 24761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =