کاروانێکی نوێی چه‌کی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ گه‌یشته‌ سووریا

ناوه‌ندی ناسراو به‌ چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ کاروانێکی گه‌وره‌ی چه‌ک و ئامێری سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ سووریا ڕه‌وانه‌ کراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا،  کاروانێکی گه‌وره‌ی چه‌ک و ئامێری سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ سووریا ڕه‌وانه‌ کرا.

ئه‌م ڕێکخراوه‌ زیادی کرد: ئه‌م کاروانه‌ ۶۰ لۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پشتیوانی نێردراوه‌ته‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ چوونی ئه‌م ۶۰ لۆریه‌ له‌ ۴۸ کاتژمێری ڕابردوو نزیک به‌ ۱۳۰ لۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا کراوه‌.

هه‌موو ئه‌م چه‌کانه‌ بۆ بنکه‌یه‌کی ناسراوی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ حه‌سه‌که‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ سووریا ده‌کشێته‌وه‌، به‌ڵام ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ باکووری سووریا درێژه‌ی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش یارمه‌تی کوردی سووریا ده‌کات.

News Code 24759

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =