ئەوه‌ی ئەردۆغان داوای دەکات له‌گه‌ڵ ناوچەی ئەمن جیاوازە

وتەبێژی هێزەکانی یەپەگە وتی: تورکیا سیاسەتێکی هەڵەی لە سووریا پەیڕەو کردووە و ئەو شتەی ئەردۆغان داوای دەکات، جیاوازە لە ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، نوری مەحموود، وتەبێژی هێزەکانی یەپەگە وتی: تورکیا وڵاتێکی گرنگە بەڵام ئەو دەسەڵاتەی تێیدا حاکمە پشتیوانی لە تیرۆر دەکات لە ئیخوانولموسلمینەوە بیگرە تاکوو داعش.

ئەو سەبارەت بە پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا وتی:ٚ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پرسێکی ناوخۆیی ئەمریکایە، لەوێش ناکۆکی زۆر سەبارەت بەم بابەتەهەیە، بەڵێ ئەوان دەکشێنەوە بەڵام تاکوو ئێتە هیچ پلانێک بۆ ئەم کارە نەخراوەتە ڕوو. دوای قسەکای ترامپ توکریا کەوتە جوڵە کردن بۆ داگیر کردنی ناوچەکە و ئێستەش باسی ناوچەی ئارام دەکەن بەڵام ئەو شتەی ئەردۆغان داوای دەکات، جیاوازە لە ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا.

نوری مەحمود ئاماژەی دا: تورکیا دەیەوێت وەک جرابلۆس و ئەدلەب تیرۆریستەکان لە ناوچەی ئەمن جێگیر کات، بەڵام ناوچەی ئەمن دەبێت خەڵکی ناوچەکە بپارێزێت و ئەم کارەش بە لایەنێکی سێهەم وەک نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت کە چاودێڕی ناوچەکە بکات.

وتەبێژی هێزەکانی یەپەگە وتی: تورکیا لە مەنبەجیش لە دوای دوو ئامانجە، مەنبەج دەروازەی ستراتیژیکی حەڵەبە. هەر بۆیە تورکیا بە داگیر کردنی مەنبەج لە دوای ئەویە هەم گوشار بۆ دەمیشق بێنێت هەم وڵاتانی زلهێز بە قبوڵ کردنی سیاسەتەکانی ناچار بکات. هەروەها بەم کارە سیستمی بەڕێوەبەری خۆجێی مەنبەجیش لەناو دەبات.

News Code 24758

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =