تورکیا پرسی فەلەستین و خەڵکەکەی پشت گوێ ناخات

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: پشت لە پرسی فەلەستین و خەڵکەکەی ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حورییەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی شەممە لە میانەی دیداری لە گەڵ نوێنەرانی عەرەبی پەرلەمانی ڕژیمی زایۆنی ناسراو بە کەنیست لە کۆشکی هوبەر لە ئەستەنبۆڵ بە ئاماژە بەوەی کە هەموو هەوڵی خۆی بۆ کۆتایی داگیرکاریی فەلەستین و جێگر کردنی ئاشتی و ئاسایش لەوێدا دەخاتە گەڕ، وتی: تورکیا پشت لە پرسی فەلەستین و خەڵکەکەی ناکات و بە هەموو هێزەوە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی برایانمان.

ئەردۆغان لەو دیدارە وێرای بانگهێشتی پەرلەمانتارانی عەرەب بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی، سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستیان هەمبەر بە "ستەمی ئیسرائیل لە دژی غەزە" و "یاسای دەوڵەتی نیشتمانی جوو" ئاراستە کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیشی کرد" پەسند کرانی یاسای دەوڵەتی نیشتمانی جوو لە پەرلەمانی ئیسرائیل بە ئاشکرا پێشێل‌کەری مافی هاووڵاتییە فەلەستینییەکانی ئیسرائیلە.

News Code 24755

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =