دوایین زانیاری لەسەر تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی مامۆستایانی مەنبەج

سەرچاوەکانی هەواڵی سووریا لە تەقینەوەیەک کە ئۆتۆمبیلی مامۆستایان لە شاری مەنبەجی کردبووە ئامانج، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەکانی هەواڵی سووریا لە تەقینەوەیەک کە ئۆتۆمبیلی مامۆستایان لە شاری مەنبەجی سووریای کردبووە ئامانج، هەواڵیان دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە لەو تەقینەوەیەدا یەک کەس کوژراوە و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

شەڕڤان دەروێش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەوڕۆ ئۆتۆمبیلێکی تایبەت بە مامۆستایان لە مەنبەج کرایە ئامانجی تەقینەوە و بە هۆی ئەو ڕووداوە یەک کەس کوژراوە و ٥ کەسیش بریندار بوونە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە تەقینەوەی مینی رۆژی ڕابردوو هیچ قوربانییەکی بە دواوە نەبووە، ڕاشیگەیاند: هاوکات لە گەڵ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا، تیرۆریستانی داعش و باڵەکانی دیکە هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی مەنبەج دەدەن.

News Code 24754

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =