عێراق و ئۆردۆن لەسەر سنوورەکانیان ڕێککەۆتن

عێراق و ئۆردۆن پاش دانوستانەکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی دوو وڵات، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەبارەت بە هەناردەی ١٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژدا و کردنەوەی ناوچەی پیشەسازیی هاوبەش ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ عادڵ ڕەزاز هاوتای ئۆردۆنیی لە کۆتایی دیداریان لە ناوچەی هاوبەشی سنووریی تەریبیل، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد.

لەو بەیاننامەیەدا جەخت لە پەرەدان بە پەیوەندییە ستراتژییەکانی نێوان ئۆردۆن و عێراق کراوە.

هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەشتیاریی دەرمانی، تۆکمە کردنی هاوکاریی نێوان ناوەندەکانی دەرمانی و خۆراکیی ئۆردۆن و عێراق و ئاسانکارییەکانی لە پەیوەندیی نێوان، تۆکمە کردنی هاوکاری لە بواری کاروباری تەندروستی و دەرمان، ئاڵوگۆڕیی بازرگانی لە بواری تەندروستی و دەرمان و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئۆردۆن لەو بوارەدا، ئاسانکاری باڵوێزیی بۆ بازرگانانی عێراقی لە ئۆردۆندا، پابەند بوونی ئۆردۆن بە ڕاهێنانی کادێری پزیشکی عێراق، بەرپرسبوونی وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆردۆن لە بابەتی ڕاهێنانی کادێری عێراقی لە بواری کاروباری کشتوکاڵ و کەڵک وەرگرتن لە کەرەسەگەلی کشتوکاڵی، ڕەزامەندیی عێراق لە گەڵ تەرخان دانی شوێنی تایبەت بۆ پیشانگای ئۆردۆن لە ناوخۆی پیشانگای نێونەتەوەیی بەغدا بۆ بەرهەمەکانی ئۆردۆن، تەرخان دانی ٢ هەزار دۆنم بۆ کردنەوەی ناوچەی پیشەسازیی هاوبەشی ئۆردۆن و عێراق کە پۆتانسیەلی پەرە پێدان و گەشەی تا ١٠ هەزار دۆنم-یش هەبێت، ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ ڕەوانە کردنی رۆژانە ١٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کەرکووکەوە، ڕێککەوتن سەبارەت بە دەسپێکی توێژینەوە هاوپەیوەندەکان بە چێ کردنی هێڵی بۆریی نەوتی کە نەوتی عێراق لە بەسرەوە بۆ ناوچەی حەدیسە و پاشان لەوێوە بۆ بەندەری عەقەبە بگوازێتەوە هەتا عێراق ڕێڕەوگەکانی هەناردەی نەوتیی پەرە پێ بدات، ڕێککەوتن سەبارەت بە پێدانی کارەبای ئۆردۆن بە عێراق بە چەشنێک کە ژێرخانەکان ئامادە بکرێن و لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵ ئۆردۆن کارەبا بداتە عێراق، ڕێککەوتن لە بواری کاروباری ئاسمانی و گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان دوو وڵات، ڕێککەوتن لە بواری ئاسەواری کۆنینە و گەڕاندنەوەی ئاسەواری کۆنینەی دزراوە لە عێراق بەشێکن لە تەورە سەرەکییەکانی بەیاننامەی هاوبەشی نێوان بەغدا و ئەمان لە پاش دیداری ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی دوو وڵات لە تەریبیل.

News Code 24752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =