پووتین گەمارۆی هەناردەی ناڤۆکی ڕووسیا بۆ ئێرانی هەڵوەشاندەوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە دەرکردنی فەرمانێک گەمارۆکانی سەر ئێران سەبارەت بە هەناردەکردنی ماکی ناڤۆکی بۆ وڵاتەکەی خۆی هەڵوەشاندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ئەمڕۆ هەینی ۲۱ی ڕەشەمە پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا گەمارۆی هەناردی ماکی ناڤۆکی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەڵوەشاندەوە.

 پووتین لەو فەرمانەیدا ئاماژەی داوەتە داپەڕی زەروورەی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی ژمارە ۲۲۳۱ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و وڵاتانی ۱+۵.

بە گوێرەی فەرمانەکەی سەرۆک  کۆماری ڕووسیا، سەرجەم دامەزراوە دەوڵەتییەکان، کۆمپانیاکان، بانکەکان و دیکەی ڕێکخراوەکانی ئەم وڵاتە دەبێ پیش لە ناردنی هەر چەشنە ماکێکی ناڤۆکی بۆ ئێران، ڕەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وەدەست بێنن.

 پووتین هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم فەرمانە تا ۱۸ی مانگی ئۆکتەوبری ساڵی ۲۰۲۵ بۆ جێبەجێ کردن دەشێ مەگین ئەوەی کە لەم ماوەیەدا فەرمانێکی تایبەت لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دەربکرێت.

News Code 2475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =