ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌ره‌نگاریی تیرۆریزم له‌ سووریا

وەزیری بەرگری تورکیا بە ئامادە بوون لە خاڵی سفری سنووری لە گەڵ عێراق، لە بەردەوام بوونی شەر دژی تیرۆریزم لە بواری دیپلۆماتیک و کردەوەییدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە بەردەوام بوونی شەڕ دژی تیرۆریزم جەختی کرد.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: تورکیا لە هەر دوو بواری ئۆپراسیۆنی و دیپلۆماسی، درێژە دەداتە هەوڵەکانی لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزمدا.

ئاکار ئەو لێدوانەی لە کاتی دیدار لە گەڵ فەرماندەکانی سوپای تورکیا لە خاڵی سفری سنووری لە گەڵ عێراق، دا.

بە ڕاپۆرتی مێهر، تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەل بە لقێک لە پەکەکە دەزانێت و تەنانەت بۆ کۆنترۆڵ کردنیان لە شەنگاڵ ئۆپراسیۆنگەلێکی بەڕێوە بردووە کە ناڕەزایەتی بەغدای بە دواوە بووە.

تورکیا تەواوی ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە سووریا و عێراق بە ناوی ڕاو نانی تیرۆریزم و پاڵپشتی لە بەرژەوەندی نەتەوەیی، پاساو دەکات.

News Code 24748

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =