سوید دەمیرتاش به‌ربژار دەكات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

پارلمانتارێكی سوید، سەڵاحەدین دەمیرتاش كاندید دەكات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەساڵی ۲۰۱۹دا‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانیسی مێهر له‌ که‌ی ئێن ئێن، تۆماس هاماربەر، پارلمانتارێكی سوید، سەڵاحەدین دەمیرتاش كاندید دەكات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی ۲۰۱۹دا‌ و وتی: لە ئێستادا دەمیرتاش لە هەموو كەس زیاتر شایستەی ئەو خەڵاتەیە.

ئەو زیادی کرد: دەمیرتاش، بە هۆكاری سیاسی لە زیندایە‌ و رۆڵی هەبوو ە لە چەسپاندنی ئاشتی‌ و پاراستنی مافی گەلان لەتوركیا، بۆیە شایستەی ئەو خەڵاتەیە.

شایانی باسه‌ که‌ سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە۴مانگی ۱۱ی ۲۰۱۶وە بەتۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی كرێكارانی كوردستان، زیندانی كراوەو تا ئێستا پرۆسەی دادگایی كردنی لە سەر چەندین دۆسیەی هەڵبەستراو یەكلایی نەبۆتەوە و بەردەوامە.

ئەمه‌ش لەكاتێك دایە، لە ۲۰ی مانگی ۱۱ی ساڵی ۲۰۱۸، دادگای باڵای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئازاد بكرێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا پابەندی ئەو بڕیارە نەبوون.

News Code 24747

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =