هۆشداریی "ئیندیپندنت" لەبارەی بووژانەوەی داعش

ڕۆژنامەی ئیندیپندنت بە ئەوەی کە گرووپی تیرۆریستی داعش لە ماوەی چەند مانگادا خۆی ببووژێنێتەوە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئیندیپندنت لە ڕاپۆرتێکدا بە ئەوەی کە گرووپی تیرۆریستی داعش ببووژێتەوە و جارێکی دیکە کۆنترۆڵی ناوچە سنوورییەکانی عێراق بگرێتە دەست هۆشداریی دا.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: داعش درێژە دەداتە هێرشەکانی خۆی دژی خاکی سووریا و عێراق. گرووپی تیرۆریستی داعش لە حاڵی ڕووخاندایە بەڵام دەتوانێت خێرا و لە ماوەی چەند مانگ دا بووژێتەوە و ئەو ناوچانەی کە لەدەستی داوە کۆنترۆڵی بکاتەوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوە: پێشتر لە ڕاپۆرتی ساڵانەی پێنتاگۆن هاتبوو کە داعش دەتوانێت خۆی لە ماوەی ٦ تا ١٢ مانگدا ببووژێنێتەوە.

News Code 24745

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =