گۆڕینی ڕای ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ئێران

دۆناڵد ترامپ دوای دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریکا، ڕه‌زایه‌تی دا به‌ بۆچوونی ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ پێبه‌ندی ئێران به‌ به‌رجام.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی: دۆناڵد ترامپ ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵگری ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت پێبه‌ند بوونی ئێران به‌ به‌رجام پاگه‌نده‌ی کردبوو که‌ وه‌ک دیاره‌ به‌رپرسانی هه‌واڵگری، له‌ به‌رانبه‌ر ئێران زۆر ساویلکه‌ و گه‌مژه‌ن، ئه‌وان هه‌ڵه‌ ده‌که‌ن.

ترامپ جه‌ختی کردبوو که‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران ده‌بێت ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ زیاتر گه‌ماڕۆ بده‌ن و زیادی کرد: واباشتره‌ ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریکا بۆ خوێندنگه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ئه‌م قسانه‌ی ترامپ بووه‌ هۆی ناکۆکی زۆر له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌ هه‌واڵگرییه‌کان که‌ به‌م هۆیه‌وه‌، شه‌وی هه‌ینی به‌رپرسانی هه‌واڵگری و ترامپ پێکه‌وه‌ له‌ کۆشکی سپی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا. دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ترامپ ڕایگه‌یاند که‌ لێکدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریکا هه‌ماهه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ڕاوبۆچوونی ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئێران و کێشه‌یه‌ک بوونی نییه‌.

ترامپ له‌ تویتر نووسی: کۆبوونه‌وه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ باڵاترین به‌رپرسانی هه‌واڵگری له‌ نووسینگه‌که‌م بوو، ئه‌وان به‌ من وتیان مێدیاکان قسه‌کانی ئه‌وانیان له‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا شێواندووه‌ و به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ من سه‌باره‌ت به‌ ئێران، داعش، کۆریای باکوور و شته‌کانی دیکه‌ هاوده‌نگ بوون، قسه‌کانی ئه‌وان له‌ به‌رده‌وام کۆنگرێس دواجار شێوێندراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: پێشنیار ده‌که‌م هه‌موو ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕۆژه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌. بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌تی ساخته‌ به‌ڕاستی کارێکی خراپه‌. من بایه‌خی زۆر به‌ هه‌واڵگری وڵاته‌که‌م ده‌ده‌م. جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی باش بوو، هه‌موومان یه‌ک بیر و بۆچوونمان بوو.

شایانی باسه‌ به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریکا ڕاپۆرتیان دابوو که‌ سه‌رۆکی سیا و سه‌رۆکی هه‌ماهه‌نگییه‌ هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکا به‌ کۆنگرسیان وتووه‌ که‌ ئێران پێبه‌نده‌ به به‌رجام. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی سه‌رۆک کۆمار و بڕێک به‌رپرسی ئه‌مریکا بوو که‌ ئێرانیان تاوانبار ده‌کرد ئێران له‌ دوای چه‌کی ناڤۆکییه‌.

ترامپ سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی خۆی و مه‌ترسی ناڤۆکی وتی: با کات زیاتر تێپه‌ڕێت هه‌موو قسه‌کانی من دێته‌ دی.

ئه‌و پێشتر سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ده‌ن کوتس وتبووی: من زۆر به‌ ڕوونی دژ بڕێک قسه‌ی ئه‌وه‌م که‌ له‌ کۆنگرێس کردوویه‌تی، کات ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ بۆچوونه‌کانی من ڕاست بوون.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا: لام وایه‌ ئێران مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌. ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی کارێکی هه‌ڵه‌ و مه‌ترسیدار بوو. ڕێککه‌وتنێکی زۆر ترسناک و یه‌کلایه‌نه‌ بوو.

News Code 24742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =