ھات و چووی موسافر له‌ سەیرانبەن بۆ هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی ۱۵ ڕۆژی داهاتودا ھات و چووکردن بە پاسپۆرت لە سنووری سەیرانبەنی بانەوە دەست پێ بكات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ، چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی ۱۵ ڕۆژی داهاتودا ھات و چووکردن بە پاسپۆرت لە سنووری سەیرانبەندی بانەوە دەست پێ بكات.

 قائیمه‌قامی قەزای پێنجوێن له‌مباره‌وه‌ بە پی یو کەی  وت: تەنها كێشەی دروست كردنی (مۆر) ماوە و چاوەڕێی بەغدا دەكەین.

زانا ڕەحمان زیادی کرد: ماوەیێک لەمەو بەر لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران كۆ بوینەوە و ماوەی ۱۵ ڕۆژمان دیاری كرد بۆ ئەوەی لەمەبه‌دوا هاوڵاتیان بتوانن بە پاسپۆرتەوە لە سنووری سەیرانبەن هات و چوو بكەن، بەڵام ئێستا هەندێک ڕێگری دروست بووە.

قائیمه‌قامی پێنجوێن وتی: ڕێگرییەكە پەیوەندی بە بوونی (مۆر)ی تایبەت به‌ سنووره‌که‌وه‌ هەیە، بۆیە ئێستا لە ڕێگەی حكوومەتی هەرێمەوە داوا لەدەستەی دەروازە سنووریەكانی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەكەین بە زووترین كات (مۆر)ی مەرزی سەیرانبەن دروست بكرێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئومێدمان هەیە لەماوەی ۱۵ ڕۆژی داهاتودا هات و چووكردن لە سنووری سەیرانبەن بە پاسپۆرت دەست پێ بكات بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران. لە ئێستادا بەشی نیشنگە و گومرگ و كشتوكاڵی لە سنووری سەیرانبەن هەیە، لە كاتی كردنەوەشی بەشێوەیه‌كی فه‌رمی، سەرپەرشتیاری سنوره‌که‌ش دیاری دەكرێت.

News Code 24741

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =