شه‌ڕی سوپای عێراق له‌گه‌ڵ داعشییه‌کان له‌ سنووری سووریا

سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کان له‌ ڕوودانی شه‌ڕێکی سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌ سنوورییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش له‌ نزیک سنووره‌کانی سووریا هه‌واڵیان داوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، هێزه‌ سنوورییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ داعشییه‌کان له‌ نزیک سنووری سووریا به‌ شه‌ڕێکی سه‌ختیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م شه‌ڕه‌ کاتێک ڕووی دا که‌ ئه‌ندامانی داعش له‌ دوای ئه‌وه‌ بوون ده‌ست به‌ سه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌کی سنووری عێراق بگرن.

هێزه‌کانی عێراق له‌ میانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ ژماره‌ی زۆر له‌ داعشییه‌کانیان کوشتووه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی عێراق له‌ میانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ سه‌ر سنووری سووریا زیانی زۆریان له‌ تیرۆریسته‌کانی داعش داوه‌.

News Code 24740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =