ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی تورکیا و ڕووسیا له‌ سه‌ر ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ ئه‌دله‌ب

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان ڕایانگه‌یاند: دوو لێژنه‌ی تورکیا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سنووردار له‌ ئه‌دله‌بی سووریا به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت ڕایانگه‌یاند که‌ دواین دانوستانه‌کان له‌ مسکۆی پایته‌خی ڕووسیا، دوو لێژنه‌ی تورکیا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازی سنووردار له‌ ئه‌دله‌بی سووریا به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ جه‌ختیان کرد: ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ لێژنه‌یه‌ک له‌ هه‌ر دوو به‌شی سه‌ربازی و ئه‌منیه‌تی تورکیا سه‌ردانی مسکۆی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ دیداریان کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ زوویی ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی سنووردار و هه‌ماهه‌نگ کراو له‌ نێوان ڕووسیا و تورکیا له‌ ئه‌دله‌ب بۆ ڕووبه‌ڕوو بووه‌نه‌وه‌ به‌ره‌ی نوسره‌ ئه‌نجام بێت.

News Code 24739

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =