سزای ۲۹ ساڵ زیندان بۆ  گوڵتان کشاناک و سەباحەت تونجەل ده‌رکرا

سزای ١٤ ساڵ و سێ مانگ زیندانیی بەسەر سەرۆکی پێشوی شارەوانی گەورە شاری ئامەد و هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراسییەکاندا سەپێنرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر له‌ سی ئێن ئێن تورک، گوڵتان کشاناک بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆریستی" ١١ ساڵ و سێ مانگ، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی"ش سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

هه‌روه‌ها سەباحەت تونجەلیش بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆریستی" نۆ ساڵ و نۆ مانگ و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی"ش پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

کشاناک لە دادگاییەکەدا وتی: "رەفتارەکانم راست بوون، رەوا و حەق و مرۆڤبوونم وەهایان کردووە من لێرەدابم و هەرشتێکم کردبێت لە چوارچێوەی سیاسەتی دیموکراسییانەدا بووە."

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ سەباحەت تونجەل لەبەر ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە نەیتوانیوە بەشداری دادگاییکردنەکە بێت و پارێزەرەکانی بەشدار بوون.

News Code 24735

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =