حه‌شد به‌ری به‌ گه‌شت لێدانی هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ موسڵ گرت

هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نه‌ینه‌وا به‌ریان به‌ گه‌شت لێدوانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ یه‌کێک له‌ ناوچه‌کانی شاری موسڵ گرت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماڵپه‌ڕی ئینترنتی کاناڵی ئه‌لجا نووسی: فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نه‌ینه‌وا ڕۆژی هه‌ینی ڕێگری کرد له‌ گه‌شت لێدانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ یه‌کێک له‌ ناوچه‌کانی شاری موسڵ.

جێگری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نه‌ینه‌وا له‌ کۆنفڕانسێکی مێدیایی وتی: گه‌شت لێدانی هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان خه‌ڵک هه‌راسان ده‌که‌ن و ئامانجی له‌ پشته‌، ئێمه‌ش به‌ داخستنی ڕێگاکه‌ لێیان، کۆتایمان به‌م کاره‌ هێنا و هۆشداریشمان دا له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م هێزانه‌ دوای کاره‌که‌ی ئێمه‌ تووڕه‌ بوون و له‌ فه‌رمانده‌یی خۆیان داوای پشتیوانی ئاسمانیان کرد.

شایانی باسه‌ که‌ ئاماده‌ بوونی زیاتری ئه‌مریکاییه‌کان له‌م دواییه‌ له‌ عێراق، کاردانه‌وه‌ی توندی زۆربه‌ی گرووپه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ دواوه‌ بووه‌.

News Code 24734

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =