مه‌ترسی فراوانبوونی جووڵه‌ی داعش له‌ عێراق هه‌یه‌

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەوەی دووپات کردەوە کە داعش سەرەڕای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی، بەڵام لەناو نەچووە و جموجۆڵەکانی هەستی پێدەکرێت و مەترسیی فراوانبوونیشی لێدەکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لە پانزدەهەمین ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، لە شاری هەولێر باسی له‌ مه‌ترسی جموجۆڵەکانی داعش لە چەند پارێزگایەکی عێراق کرد.

 وتیشی: هەڵوێستی نوێی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پێویستە و دەبێ لەڕووی هزرییشەوە کار لەسەر بەرنامە و ستراتیژێک بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی.

هەروەها ئەوەی بە گرنگ زانی کە ستراتیژێكی تازەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەلایەن هاوپەیمانیی دژی داعشه‌وه‌ بە بەشداریی پێشمەرگە و هێزەكانی دیکەی عێراقی دابنرێت و ئامادەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بۆ هەرچەشنە هاوكارییەك لەگەڵ هێزەكانی عێراق و هاوپەیمانانی نێوده‌وڵه‌تی دووپات کردەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وێڕای ئاماژە بە پەیوەندیی ئەرێنیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق، ڕایگەیاند کە بەخۆشییەوە لێكگەیشتنێكی باش لەگەڵ  عادل عەبدولمەهدی هەیە لەپێناو چارەسەركردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان هەردوولادا هەیە.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و نەهێشتنی ناکۆکییەکانی بە هۆکاری گرنگ دانا لە نەهێشتنی مەترسیی داعش و هاوشێوەکانی و ئەوەش لای حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگە.

News Code 24733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =