جه‌ختی دووباره‌ی ترامپ له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ له‌ سووریا

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: داعش به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چێت و ئێسته‌ کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ سه‌ربازه‌کانمان بۆ ماڵه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌مریکا و سێنای ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا و ئه‌فغانستان، دۆناڵد ترامپ جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریا و ئه‌فغانستان.

هه‌م کورده‌کانی سووریا و هه‌م به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا دژی کشانه‌وه‌ی ۲۲۰۰ سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ سووریان. له‌م دواییه‌ سێنای ئه‌مریکا به‌ کۆی ده‌نگ پڕۆژه‌ یاسای نه‌کشانه‌وه‌ له‌ سووریا و ئه‌فغانستانیان واژۆ کرد.

به‌ڵام دوێنێ ترامپ له‌ تویتره‌که‌ی خۆی نووسی که‌ ئه‌و میراتی پڕ له‌ تێچووی شه‌ڕی سووریا و ئه‌فغانستان به‌شی بووه‌. ئه‌و کاته‌ی هه‌موو ناوچه‌که‌ پڕ بوو له‌ داعش من هاتمه‌ سه‌رکار. ئێسته‌ داعش له‌ سووریا به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ماوه‌ و به‌ زوویی ته‌واو له‌ناو ده‌چێت.

ترامپ جه‌ختی کرد که‌ ئێسته‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌مریکا کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی له‌ سووریا ده‌ست پێ بکات و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

News Code 24731

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =