ئێران نابێتە کۆریای باکوور

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا هەوڵی دا بە جۆرێک سیاسەته‌ دژبەرانەکانی واشنتۆن هەمبەر بە ئێران پاساو بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ فاکس نیووز، پاگه‌نده‌ی کرد: ڕاپۆرتی کۆمەڵەی هەواڵگریی ئەمریکا نیشان دەدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران توانای پیتاندنی مادەی ناڤۆکی و مادەی شەقبەری هەیە و ئەوان دەفرایەتیگەلێکی گەشەمەندیان هەیە و بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ پێشخستنی پلانی مووشەکییان.

ناوبراو سەبارەت بە پلانی ئاشتی خوازانەی مووشەکی ئێران وتی: هەر لە حەوتەی ڕابردووشدا هەوڵیان دا مانگیلە و کەرەسەیەکی گەردوونی بۆ بەهێزکردن و یارمەتیی پلانی مووشەکیان ڕەوانەی گەردوون بکەن. ئەمانە هەموو ئەو بژێرانەن کە پێمان دەڵێن، تاران دەتوانێ سیستەمێکی هەڕەشەخستنە سەر ئەمریکای هەبێت.

پەمپێئۆ بۆ پاساودانی سیاسەتی دژبەرانەی ئەمریکا هەمبەر بە ئێران، وتیشی: پریزیدێنت ترامپ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ئێمە تاقەتی ئەو دۆخەمان نییە و رێگە نادەین کە ئێران بگاتە ئەو جێیەی ئێستای کۆریای باکوور. ئێمە سیاسەتگەلێکمان بۆ پێشگری لەو دۆخە گرتۆتە بەر.

News Code 24730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =