ئەمریکا سەبارەت بە ئێران هۆشداریی دایە ئەورووپا

دەوڵەتی ئەمریکا لە هۆشداریی جیدی بە یەکێتی ئەورووپا ڕێکخستنی " ئماێری پشتیوانی بازرگانی" بۆ ئاسانکاری بازرگانی لە گەڵ ئێرانی مەترسیدار بۆ ئەو یەکێتییە زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دویچە ولە، دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کاردانەوە بە ڕێکخستنی" ئامێری پشتیوانی بازرگانی" لە لایەن سێ وڵاتی ئەورووپی( ئەڵمانیا، فەرەنسا و بریتانیا)، سەبارەت بە پاشهاتە مەترسیدارەکان ئەو کاناڵە تایبەتە داراییە هۆشداریی دا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە ئەو کاناڵە داراییەی ئەورووپا شوێن دەگرن.

لە بەیانییەی ئەو وەزارەتخانە هاتووە: هەر ئەو جۆرە کە سەرۆک کۆمار ڕاشکاوانە ڕایگەیاند، ئەو بنکانەی کە درێژە دەدەنە پێوەندی بازرگانی لە گەڵ ئێران، لە گەڵ پاشهاتی قورس بریتی لە بچڕانی سیستەمی دارایی ئەمریکا و بازرگانی نەکردن لە گەڵ ئەمریکا یا کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بەرەوڕوو دەبێنەوە.

شیاوی باسە کە سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیانییەیەکی فەرمی، پێکهاتنی کەناڵی تایبەتی ناسراو بە " ئامێری پشتیوانی بازرگانی" یان بە ئامانجی ئاسانکاری بازرگانی یاسایی نێوان ئێران و هۆکارەکانی ئابووری لە ئەورووپا ڕاگەیاند.

News Code 24727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =