دژایەتی سێنا لە گەڵ کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا

ئەندامانی مەجلیسی سنای ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ لە گەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ئەفغانستان بە توندی دژایەتیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆیۆرک تایمز، مەجلیسی سنای ئەمریکا لە ڕەخنە بە سیاسەتی دەرەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، یەک دەنگ لە گەڵ بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا و ئەفغانستان دژایەتیان کرد.

ئەم دەنگدانە دووهەم دەنگدانی مەجلیسی سنایە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو بۆ ڕەخنەی ئاشکرا لە سیاسەتی دەرەوەی ترامپ بەڕێوە چووە. لە مانگی دیسەمبەریش ٥٦ سێناتۆر بە کۆتایی هێنان بە یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە هاوپەیمانی عەرەبستان لە شەڕی یەمەن دەنگیان دا؛ کارێک کە نمانەیەکی ڕوون لە دژایەتی دوو پارتەکە لە گەڵ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ بوو.

شیاوی باسە میچ مەک کانل کە زۆربەی کات هاوپەیمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو، پێش نووسی گەڵاڵەیەکی پێک هێنا کە لە سەر کشانەوەی بەپەلەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەر یەکە لە وڵاتەکانی سووریا و ئەفغانستان و کەوتنە مەترسی دەستکەوتەکان لە ئەو وڵاتانە و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هۆشداریی دەدات.

News Code 24725

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =