بەرهەم هێنانی ٧٧١ ئامێری بەرگری سەربازی ئێرانی

وەزیری بەرگری وتی: ئەمڕۆ خاوەن ٧٧١ بەرهەم لە بوارە جیاکانی ڕەزمی زەوینی، دەریایی، ئاسمانی، فڕۆکە و شەڕی ئەلکترۆنیک و بوارەکانی ترین کە لە دەستی هێزە چەکدارەکان دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژە بە ئەوەی کە موسەلای تاران ئەمڕۆ میوانداری پیشانگای پیشە بەرگرییەکانی وڵاتە، وتی: پیشانگایەک کە سەلمێنەری چەمکی ئێمە دەتوانینە.

ناوبراو سەبارەت بە دەستکەوتەکانی بەرگری ئێران لە سەروبەندی چلەمین شۆڕشی ئیسلامی وتی: یەکێک لە ئەو بەشانە کە بەڕاستی خاوەن دەستکەوتی جێی شانازین  لە ٤٠ ساڵەیی شۆڕشدا بەشی بەرگرییە.

ئەمیر حاتەمی وتیشی: پێش لە شۆڕش پیشەی بەرگریمان لە ئاستی بچووک بووە کە نزیک بە سەدا ٥ لە پێداویستییەکانی بەرگری ئێران بە پشتیوانی تەواوی وڵاتانی تر دابین دەبوو و ئەو ڕۆژانە زیاتر لە ٤٠ هەزار ڕاوێژکار کاریان دەکرد و نزیک ٣١ جۆر بەرهەم دەهێنرا کە زیاتر بەرهەمی گرنگ نەبوون.

ئەمیر حاتەمی زیادی کرد: ئەمڕۆ خاوەن ٧٧١ جۆر بەرهەم لە بوارە جیاوازەکانین لە بوارەکانی ڕەزمی زەوینی، دەریایی، ئاسمانی، فڕۆکە و شەڕی ئەلکترۆنیک و بوارەکانی ترین کە لە دەستی هێزە چەکدارەکاندایە.

ناوبراو زیادی کرد: ٤ پیشانگامان لە ئاستی تاران هەیە؛ دوو پیشانگا لە موسەلای تاران کە پیشانگای پیشەی بەرگری و بەرهەمی بەرگری لە پاڵ پیشانگای سازەندگی هێزە چەکدارەکان لە موسەلا دەبێت.

News Code 24723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =