هێزەکانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا لە سووریا بکشێنەوە

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە هێزەکانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا و تورکیا دەبێت لە سووریا بکشێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سانا، بەشار جەعفەری، نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: هەر لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی سووریاوە تاکوو ئێستە ئەوەی لە دەستی هاتووە بۆ کۆتایی هێنان تیرۆریستەکان ئەنجامی داوە.

ئەو زیادی کرد: دەوڵەتی سووریا ڕاستگۆیانە ئامادەیە کە بۆ یارمەتی ئاوارەکان ئەوەی لە دەستی دێت ئەنجامی بدات. بڕیارنامەی لە ئازارەکانی خەڵکی سووریا کەم ناکاتەوە مەگەر ئەوەی تیرۆر لەم وڵاتە ڕیشەکێش بێت.

جەعفەری وتی: نەتەوە یەکگرتووەکانو ئەندامەکانی دەبێت یارمەتی حکومەتی سووریا بدەن تاکوو زیاترین یارمەتی مرۆڤانە بە دەستی خەڵکی سووریا بگات. حکومەتی سووریا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە گوێ بەو ڕاپۆرتە سیاسیانە نەدات کە سەبارەت بە دۆخی خەڵکی سووریا لە مێدیا ڕۆژئاواییەکان بڵاو دەبێتەوە.

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە هێزەکانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا و تورکیا دەبێت لە سووریا بکشێنەوە چون هەموو ئەمانە لە تیرۆریستەکان پشتیوانیان کردووە و ڕێگرن لە یارمەتی مرۆڤی. هێرشی هاوپەیمانی دژە داعش تاکوو ئێستە سەدان کەسی سڤیلی کردووەتە قوربانی.

News Code 24722

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =