سیستمی بازەرگانی ئەورووپا لەگەڵ ئێران دامەزرا

وڵاتانی ئەورووپایی بە فەرمی ڕایانگەیاند کە سیستمی بازەرگانی تایبەت بە ئێران کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ۳ وڵاتی ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بریتانیا ڕۆژی پێنج شەمە بە فەرمی ڕایانگەیاند کە سیستمێکی بازەرگانی تایبەت بە ئێرانیان ڕێخستووە.

ئەم سیستمە بازەرگانییە بە INSTEX ناسروە کە کورتکراوەی ئەم ڕستەیە: ئامێرێک بۆ پشتیوانی لە ئاڵو گۆڕی بازەرگانی. 

ئەو کەسەی بەرپرسە لەم سیستمە بازەرگانییە کەسێکی ئاڵمانییە بە ناوی پێر فیشێر کە ٦۹ ساڵیەتی پێشتر بەڕێوەبەری بانکی کامرتێس لە ئەورووپا بووە.

وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، بریتانیا و ئاڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لەمبارەوە نووسیان: 

وڵاتانی فەڕەنسا و ئاڵمانیا و بریتانیا هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن تاکوو پێبەند بن بە بەرجام و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەم مەبەستەش ئەم سیستمە بازەرگانییە تایزەتبە ئێران داڕژاوە تاکوو ئەم وڵاتە بتوانێت لە ئاسانکارییەکانی بەرجام سوود وەربگرێت.

ئەم سێ وڵاتە جارێکی دیکە جەخت دەکەن کە بەڕێوە چوونی بەرجام بەو مەرجەیە کە ئێرانیش پێەند بێت بە هەموو بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هوکاری تەواوی ئاژانسی ناڤۆکی بکات.

ئێنێستێکس جەخت دەکات لە سەر پێداویستییە گرنگەکانی ئێران لە بەشی پزشکی و کەل و پەلی خواردن و کشت و کاڵی و لە بازەرگانی یاسایی لەگەڵ ئێران پشتیوانی دەکات. ئامانجی دوور و درێژی ئەم سیستمە بازەرگانی لەگەڵ ئێرانە و چۆنیەتی دەست گەیشتنی ئێران بە بەزاڕەکانی ئەورووپایە.

هەروەها ئەم سیستمە بازەرگانییە تەواو بە پێی یاسا بازەرگانییەکانی جیهان ئیش دەکات و لە ئێرانیش چاوەڕوان دەکرێت هەرچی زووترە یاسای (FATF) یان دژایەتی کردنی پارەی قاچاخ ۆ سپی کردنەوەی پارە جێبەجێ بکات.
هەر سێ وڵاتی ئەورووپایش پێبەند دەبن بە پەرەی زیاتر دان بەم سیستمە بازەرگانییە.

«آسوشیتدپرس» پیشتر گفته بود که تایید نهایی این مکانیزم به پنجشنبه موکول شده که موعد برگزاری نشست ۲ روزه رومانی با حضور وزرای خارجه اتحادیه اروپا است.

شایانی باسە ئەمریکا دژی ئەم سیستمە بازەرگانییە تایزەتە وەستاوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە هەموو کۆمپانیاکان گەماڕۆ دەدات بەم ڕێگە لەگەڵ ئێران کاری بازەرگانی بکەن و گەماڕۆکانی ئەم وڵاتە دەور بدەنەوە، بەڵام وڵاتانی ئەورووپای سوورن لە سەر جێبەجێ کردنی بەرجام و دەستکەوتەکانی.

News Code 24721

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =