سوپای عێراق دەستی بە سەر جیهازاتێکی زۆری تیرۆریستاندا گرت

هێزەکانی سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنێک لە میحوەری باشووری بەغدادا دەستیان بە سەر جیهازاتێکی زۆری تیرۆریستانی داعش و لەوان چەک و چۆڵێکی زۆردا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، سەربازانی سوپای عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لە دوا ئۆپەراسیۆنی ئەو هێزانە لە ناوچەی دەورە لە میحوەری باشووری بەغدا، دەست بە سەر جیهازاتێکی زۆری تیرۆریستانی داعشیدا گیراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتریش هێزەکانی عێراقی دەستیان بە سەر ژمارێکی زۆری چەک و چۆڵی تەکفیرییەکانیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتەدا گرتووە.

News Code 24717

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =