هەڵوێستی ئەنقەرە لەسەر ئەدلەب و مەنبەج نەگۆڕاوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دەڵێت هەڵوێستی ئەو وڵاتە هەمبەر بە پرسگەلێکی وەک مەنبەج، ئەدلەب و تیرۆریزم نەگۆڕاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دەڵێت هەڵویستی ئەو وڵاتە هەمبەر بە ئەدلەب، نەخشەڕێی مەنبەج و پرسە هاوپەیوەندەکان بە رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات نەگۆڕاوە و ناگۆڕێت.

حەوتەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش وتبووی کە لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ دۆناڵد ترامپی هاوتای ئەمریکیی جەختی لە ئامادەیی ئەنقەرە بۆ دابین کردنی ئاسایشی مەنبەج کردووە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی هەروەها ئاماژەی بە زەروورەتی پاراستنی سنوورەکانی باشووری ئەو وڵاتە داوە و جەختی لە ڕادەست کرانەوەی فەتحوڵڵا گولەن لە لایەن ئەمریکاشەوە کردووە.

فەتحوڵڵا گەلەن رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا و دانیشتووی ئەمریکا بە ڕێکخستنی کوودەتای بێ ئاکامی ٢٠١٦ی تورکیا تۆمەتبارە.

News Code 24716

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =