پلانی ئەمریکییەکان بۆ کۆنترۆڵی مەیدانی گازی عوکاز لە ڕۆژاوای عێراق

سەربازانی ئەمریکی بە پاڵپشتی کۆپتەرە سەربازییەکان هاتوچۆیان لە مەیدانی گازی لە ڕۆژاوای عێراق زیاد کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار لە هاتوچۆی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاتوچۆ لە مەیدانی گازی عوکاز لە ڕۆژاوای ئەنبار هەواڵی دا.

ئەو سەرچاوە وتیشی: هێزە ئەمریکییەکان بە پاڵپشتی کۆپتەرە شەڕکەرەکان هەوڵی ناسینەوە لە مەیدانی گازی عوکاز لە قائیم لە پارێزگای ئەنباریان دا. هۆکار ڕاستەقینەی ئەو ئۆپراسیۆنە ناسینەوە و ئامانجەکەی نادیارە.

سەرچاوە ناوبراوەکە زیادی کرد: هێزە ئەمریکییەکان جارجارێک هەوڵی ناسینەوە لە بڕێک ناوەندی و شارەکان دەدەن کە لە گەڵ هێزەکانی ئاسایشی عێراق هەماهەنگی نەکراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر حەمید هەیاس سەرۆکی ئەنجومەنی ڕزگاری ئەنبار وتبووی کە ئەمریکییەکان بە دوای کۆنترۆڵی مەیدانی گازی عوکاز لە ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق لە ڕێگای کردنەوە بنکە لە نزیکی ئەو شوێنەن.

News Code 24715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =