ئێران تەنیا براوەی شەڕی ساڵی ۲۰۰۳ بوو

سوپای ئەمریکا لە میانەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هێرشی سەربازی ئەم وڵاتە بۆ سەر عێراق لە ساڵی ۲۰۰۳ ڕایگەیاند: ئێران تەنیا براوەی ئەم شەڕە بوو.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، هێزی وشکانی سوپای ئەمریکا لە میانەی ڕاپۆرتێکی ۱۳ هەزار لاپەڕەیی سەبارەت بە هێرشی سەربازی ئەم وڵانە بۆ سەر عێراق لە ساڵی ۲۰۰۳ ڕایگەیاند: ئێران تەنیا براوەی ئەم شەڕە بوو.

ئەم ڕاپۆرتە لە دوو بەشی ساڵەکانی «۲۰۰۶-۲۰۰۳» و «۲۰۱۱-۲۰۰۷» پێکهاتووە کە سەدان بەڵگەی نەهێنیشی لەگەڵ بڵاو بووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکە هاتووە: دوای کۆتایی ساڵی ۲۰۱٨، ئێران تەنیا براوەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراقە.ئەمریکا هێزی پێویستی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سوننە و شیعە لە عێراق ڕەوانە نەکرد.

لە درێژەدا هاتووە: ئێران و سووریا مەجالیان بۆ ئەم دوو گرووپە ساز کرد و ئاسانکاریان بۆ کردن، بەڵام ئەمریکا بۆ چارەسەر کردنی هیچی نەکرد. ڕاهێنانی سوپای ئەمریکا تەواو نەبوو، ئیدارەی ئەمنیەتی عێاقیش زۆر زوو ڕادەستی هێزە عێراقییەکان کرا.

News Code 24714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =