زیادبوونەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق وەدرۆ خرایەوە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق هەواڵی بڵاو بوو سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە ئەو وڵاتە وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق هەواڵی بڵاو بوو سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردەیی ئەمریکای لە ئەو وڵاتە وەدرۆ خستەوە.

ئەو فەرماندە لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند کە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان و بڕێک لە مێدیاکان هەواڵ و دەنگۆکان سەبارەت بە    جووڵەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقیان بڵاو کردووەتەوە.

ئەو بەیانییە زیادی کرد: هیچ بەرز بوونەوەیەک لە ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کە بە مەبەستی ئامانجی پەروەردە، ڕاوێژکاری و لۆجستیکی بوونیان هەیە ڕووی نەداوە و تەواوی هەوڵەکان لە ئەو بوارە درۆیە.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق هەروەها لە بەیانییەی خۆیدا وتی: هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێ ڕێککەوتنی بەرپرسانی پێوەندیداری عێراقی دەست نادەنە هیچ ئۆپراسیۆنێکەوە لە ناو عێراق.

News Code 24710

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =