بابەتی تونلەکان شکستی هەواڵگری ئیسڕائیلە

حەسەن حۆبۆڵڵا له‌ به‌رپرسانی باڵای حزبوڵای لوبنان ئاماژەی دا کە حزبۆڵا دەتوانێت بچێتە بڕێک ناوچەی ئیسڕائیل کە پێشتر شوێنی وا نەچوون.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی، محەمەد فاتمی زادە:  حەسەن حۆبۆڵڵا لە گفتوگۆیەکی تەلەفیزیۆنی وتی: ڕەنگە هەر کات لە لایەن سووریا و بەرپرسانی بەرەی خۆڕاگری ڕووبەڕووی هێرشەکانی ئیسڕائیل ببنەوە. نتانیاهۆ باشتر وایە ئاگای لەم هۆشدارانە بێت و حسابی هەڵە بۆ دۆخەکە نەکات و ناوچەکە تووشی شەڕێکی ماڵوێران نەکات.

نتانیاهۆش لە وڵامی نەسڕۆڵا وتی کە سەرۆکی حزبۆڵا سەری لێشێواوە چون لە ڕووی داداییەوە کێشەیان بۆ ساز بووە و ئەم بەو هۆیەیە کە سەرۆک ترامپ گوشاری خستووەتە سەر ئێران.

هەر لەمبارەوە لەگەڵ حەسەن حۆبۆڵا، بەرپرسی کەیسی فەلەستین لە حزبۆڵای لوبنان گفتوگۆیەکمان ئەنجام داوە کە پێشکەش دەکرێت:

* وەک دەزانن شەڕی دەروونی لەم سەردەمەدا زۆر باوە، حزبۆڵاش چاک سوودی لێ دەبات، هەرەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی حزبۆڵا لە ئیسڕائیل چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ناوچەکە تووشی ناکۆکی بووە و ئێیسڕائیلیش لە دۆخی نیگەرانی دایە، هۆکارەکەیشی هێزی بەرەی خۆڕاگرییە چ لە فەلەستین چ لە لوبنان و عێراق و سووریا.  ئێران سەرۆکی ئەم بەرەیە و بەرەی خۆڕاگری دەستکەوتی باشی هەبووە.

کەواتە ئیسڕائیل بەردەوام دەیەوێت بە ئەنجام دانی چەند کارێک دەستکەوت و سەرکەوتنەکان کەم بکاتەوە.

نموونەکەیشی هێرشی بەردەوامی ئیسڕائیل بۆ سەر هێزەکانی سەر بە ئێران لە سووریایە کە سیستمی مووشەکی سووریا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

لەمبارەشەوە سەید حەسەن نەسڕۆڵا وتی کە هەموو شتەکان لە سەر جێگەی خۆیەتی و ئەگەر ئیسڕائیل هەڵە بکات ناوچەکە تووشی شەڕێکی گەورە دەبێت. بەرەی خۆڕاگری لە دوای شەڕ نییە بەڵام لە بەرانبەر هێرشە بەردەوامەکانی ئیسڕائیلیش دەست بەستراو نابێت.

* سەرۆکی حزبۆڵا ئاماژەی داوە کە گەر شەڕ ڕوو بدات ئەمجارە دەتوانن بچنە ناوچەی جەلیل، چۆن لەم بابەتە دەڕوانن؟

ئەمە بابەتێکی نوێ نییە، ئیسڕائیل بە هۆی تونلەکان لە ترس و نیگەرانی زۆر دایە.

دەمانەوێت بە ئیسڕائیل بڵێین ئێوە پێش هەنگاو نین لەم گۆڕپانە و خۆڕاگری دەتوانێت کاری هێرشبەری ئەنجام بدات بەم کارە دەچینە ئەو ناوچانە کە پێشتر نەچوین و بنکەکانی ئیسڕائیل لە شوێنەکانی دیکەش دەکەینە ئامانج.

بەرەی خۆڕاگری زۆر بەهێزە و هەموو شەڕەکانی ڕابردوو بووەتە هۆی بەهێزتر بوونی ئێمە نەک لاواز بوونمان.

سەرەتە ئێمە مووشەکمان بوو ۱۰ بۆ ۲۰ کیلۆمەتری دەکردە ئامانج ئێستە مووشەکمان هەیە ناو دڵی ئیسڕائیل دەکاتە ئامانج و هەر شوێنک بمانەوێت دەیپێکین.

* هەواڵی زۆر سەبارەت بە لاوازی هەواڵگری ئیسڕائیل بڵاو بووەتەوە، نموونەکەی دۆزینەوەی تونلەکانی حزبۆڵا دوای ۱۳ ساڵ بوو، ئەمە چۆن دەبینن؟

بڕێک لە دوای خراپ کردنی وێنەی بەرەی خۆڕاگرین بەڵام ئەمە ئاسان نییە و نابێت.

هۆکاریشی بڕوای پیاوانی بەرەی خۆڕاگرییە بەم هۆیەش ئیسڕائیل هیچی پێناکرێت. پێشتر ئیسڕائیل دزەی دەکردە ناو سوپا عەرەبییەکان دەبووە هۆکاری شکستیان.

ئیسڕائیلییەکان چی دیکە ناتوانن لەم ڕێکارانە لە دژی بەرەی خۆڕاگری سوود ببەن. هەر بۆیە لە بەرانبەرئێمە وەک کوێر وانە و ئاگاداری ئەوە نین کە ئێمە چی دەکەین و پلانمان چییە.

بۆیە کاتێک تونلێک دەدۆزنەوە، سەدان تونلی دیکەش هەیە کە نازانن چۆن بیدۆزنەوە و ئەمەش هۆکارەکەی لاوازی هەواڵگری ئەوانە.

News Code 24709

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =